ئەردۆغان: دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رەنگە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببمەوە
کوردسات نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چاوخشاندەنەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا دەردەبڕێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا، کە بڕیاروایە حوزەیرانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، رەنگە چاو بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا و بەشار ئەسەددا بخشێننەوە.
ئەردۆغان وتیشی، ھیچ ناکۆکییەک لە سیاسەتدا ھەمیشەیی نییە و ئەگەر ھەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە و ئەگەر کاتێکی گونجاو ھەبێت دیدار لەگەڵ ئەسەد تاوتوێ دەکەن.
دوای دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، تورکیا ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد راگرتووە و پشتیووانی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆکان دەکات، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە چەندجارێک لەسەر ئاستی ھەواڵگیری کۆبوونەوەیان کردووە و یەکجاریش وەزیرانی دەرەوەیان کۆبوونەتەوە.
|