بەھۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک لە زیقار گیانیان لەدەستدا

17/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە پارێزگای زیقار لە عێراق چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتووەتەوە لە ھەندێک شوێن لافاو دروستبووە کە لە قەزای فەجری سەربە پارێزگای زیقار، چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا بەھۆی ئەوەی سەقفی خانووەکە بەسەریاندا رووخاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دەستەی کەشناسی عێراق ھۆشداری دابوو لە دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق.