کۆریای باکور مووشەکێکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە

17/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای کۆریای باشور بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستی تاقیکردووەتەوە، کە مەوداکەی دیاری نەکراوە.

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور مووشەکەکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ھەڕەشەی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کرد کە وەڵامی سەربازی توندیان دەداتەوە. 

کۆریای باکور چەندین جار ئیدانەی مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەکانی واشنتۆن و سیئۆلی کردووە و رایگەیاندووە، مانۆڕەکە پڕۆڤەیەکە بۆ داگیرکاری.

کۆریای باکور لە مانگی رابردووشدا ژمارەیەک مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە، کە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و نیگەرانی ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوری لێکەوتەوە.