نید پرایس: پاڵپشتی ئەمریکا بۆ عێراق و ھەرێم دووپات دەکەینەوە

15/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت ئێران سنورێک بۆ بۆردومانەکانی دابنێت و پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ عێراق و ھەرێم دووپاتکردەوە.

"نید پرایس" لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی بۆردومانەکان دەکەن و ئێران چەندینجارە سەروەری عێراق پێشێل دەکات، پێویستە سنورێک بۆ ئەو ھێرشانەی دابنێت و خۆی لە ھەڕەشەی زیاتر دژی یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت. 

وتیشی، ئەمریکا پاڵپشتی بەغداد و ھەرێمی کوردستان دەکات و ھاوبەشی حکومەتی عێراق دەکات لە ئامانجەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەرییەکەی.