پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئامادە دەکرێت

13/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئامادە دەکرێت بۆئەوەی لەساڵی داھاتوودا ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.

 لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیەکیان بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادە کردووە بۆئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داھاتوودا ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت کە ئەوەش پێویستی بە رێککەوتنی سیاسی و لایەنی سەرپەرشتیار و یاسایەکە ھەڵبژاردنەکە رێکبخات و بڕیار بدات ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک بازنەیی یان فرە بازنەیی یاخود بە پێی یاسای سانت لیگۆ بکرێت.

دواین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٣ بوو، لە ساڵی ٢٠١٩ش دوای سەرھەڵدانی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بڕیارێک ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەڵوەشاندنەوە، بەڵام دواتر دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عێراقە.