خوێندنگەیەک لە کەرکوک خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرێت

13/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری خوێندنگەی گۆیژە دەڵێت، لەگەڵ فێرکردن ناوەندێکین بۆ راھێنان

خوێندنگەی سەرەتایی گۆیژە، کە خوێندنگەیەکی حکومیی سەر بە خوێندنی کوردییە لە شاری کەرکوک، ساڵانە ژمارەیەک خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرێت کە بەشێکیان کێشەی قسەکردنیان ھەیە، لاس محەمەد یەکێکە لەو خوێندکارانە و کاتێک خراوەتەبەر خوێندن کێشەی قسەکردن و گۆشەگیری ھەبووە، بەڵام ئێستا فێری قسەکردن بووە و گەیشتووەتە پۆلی شەش