ئاماری توشبووانی شێرپەنجە لە عێراق ئاشکرا کرا

12/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و بۆرییەکانی ھەوا بەربڵاوترینییانە.

خزەیر رواق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە پێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و  شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە.

رونیشیکردەوە، راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئامادەکراوە و  پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە  بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس .

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە راشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ  دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.