لە ئامێدی ٣٠ ساڵە سود لە کۆمەڵگایەکی گەشتوگوزار وەرنەگیراوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت

11/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە قەزای ئامێدی ماوەی ٣٠ ساڵە سود لە کۆمەڵگایەکی گەشتوگوزار وەرنەگیراوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت، ھاووڵاتیانیش داوادەکەن، ئەو کومەڵگا گەشتوگوزارییە نۆژەن بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیانی سنوری ئامێدی بڕەخسێنرێت، کەرتی گەشتیاریش ببوژێتەوە.