١٠ بیری نوێی نەوت بۆ کێڵگەی غەڕاف لە پارێزگای زیقار زیاد کرا

07/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەیەک بیری تری نەوت بۆ کێڵگەی غەڕاف لە پارێزگای زیقار زیادکرا و دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوتی عێراق.

کۆمپانیای نەوتی زیقار رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کارەکانیان، ١٠ بیری نوێ بۆ کێڵگەی نەوتی غەڕاف کە سەر بە پارێزگای زیقارە زیادبووە و بەوەش کۆی ژمارەی بیرە نەوتەکانی ئەو کێڵگە نەوتییە گەیشتووەتە ١٢١ بیر بەسەر دوو بەشدا دابەشکراون کە ١٠١ بیریان تایبەتن بە بەرھەمێنانی نەوت و ٢٠ بیری تریش ھاوکار و پشتیوانی بیرەکانی بەرھەمھێنانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان سنوری پارێزگای زیقار زۆر دەوڵەمەندە بە نەوت و بە مەبەستی دۆزینەوەشیان لە کارکردنی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی غەڕاف.