تەندروستی عێراق: زیاتر لە ٣٠ ھەزار تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق چارەسەر وەردەگرن

31/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٣٠ ھەزار توشبووی شێرپەنجە لە وڵاتەکە چارەسەروەردەگرن و شێرپەنجەش یەکێکە لە ١٠ ھۆکارە سەرەکییەکەی گیانلەدەستدان لە عێراق.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شێرپەنجە گرفتێکی جیھانییە و لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەسێک کەمتر لە ٨٠ حاڵەتی تووشبوون لە ساڵێکدا لە عێراق تۆماردەکرێت، وتیشی زیاتر لە ٣٠ ھەزار توشبوو لە عێراق چارەسەر وەردەگرن.

"سەیف بەدر" باسی لەوەشکرد، پشکنینی درەنگ مەترسییەکانی نەخۆشییەکە زیاتر دەکات، چونکە زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی ئاشکرا دەکرێن لە قۆناغی سێ و چواردان و نەخۆشییەکە بە تەواوی بڵاوبووتەوە.
وتیشی، تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا حاڵەتێکی نوێ نییە، بەڵام دەگمەنە و کەمتر ١%ی تووشبووان لە نێو پیاواندا پێکدەھێنێت. 


بە وتەی "سەیف بەدر" شێرپەنجە یەکێکە لە ١٠ ھۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە عێراق.