نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

29/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە و ٦٧ دۆلار و نیوی تێپەڕاند.

چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان رووی لە ھەڵکشان کردووە و، ئەمرۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا ٦٧ دۆلار و ٦٠ سەنتی تێپەڕاند و نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٦٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزی، بەڵام بەھۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و خستنەوەگەڕی کارخانەکان لە جیھاندا، مانگی شوباتی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوت ٧٠ دۆلاری تۆمار کرد.