چەند حاڵەتێكی نەخۆشییە گوازراوەكان لە ناوەندەكانی خوێندنی سۆران تۆماركراوە

29/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە نێو ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری ئیدارەی سۆران چەند حاڵەتێكی توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەكان تۆماركراوە، بۆ رێگری لە تەشەنەكردنی نەخۆشییەكەش تەندروستی سۆران لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگاكان كۆبووەوە و لەبارەی چۆنیەتی خۆپارێزی لە پەتا و نەخۆشییە گوازراوەكان زانیاری پێدان.