لە ئاکرێ ھاووڵاتیان داوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی دەکەن

29/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاووڵاتیان قەزای ئاکرێ چاوەڕێی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی دەکەن، بەتایبەت پڕۆژەی ئوڤەرپاس و شەقامی ٣٠ مەتری و ٦٠ مەتری و کردنەوەی زانکۆ، بەڵام ھاووڵاتیان دەڵێن، لەئێستادا تەنیا پڕۆژەی بچوک جێبەجێدەکرێت.

شەعبان خەلیل قایمقامی ئاکرێ راگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک بۆ پڕۆژەی شارەکان پێکھێنراوە، قایمقامیش ئەندامی ئەو لیژنەیەیە و زۆر پڕۆژەی ستراتیژی گەیاندووەتە لیژنەکە و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتن.