ملیاردێرێک پێشبینی گەورەترین پاشەکشە بۆ ئابووری ئەمریکا دەکات

25/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ملیاردێرێک پێشبینی گەورەترین پاشەکشە بۆ ئابووری ئەمریکا دەکات، و دەڵێت، " ئێمە لە پاشەکشەداین یان نزیکین لێی، مێژووش دەریدەخات پشکەکان لە بۆرسەدا دادەبەزن".

بوڵ تیودور جۆنز، بەڕێوەبەری سندوقی پاراستن داو جونز دەشڵێت، " دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی بە خێرایی ھەڵاوسانی بەرز کە رێژەی لەسەدا ٨.٣ بوو، بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود سنووردار کردووە، پاشەکشەی ئابووری نزیک بووەتەوە".

پۆڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ھەمیشە بۆمان دەردەکەوێت و سەرمان سوڕدەمێنێت کاتێک پاشەکشە بە رەسمی دەست پێدەکات.

نووسینگەی نیشتمانی توێژینەوەی ئابووری ئەمریکا، پاشەکشە بەم شێوەیە پێناسە دەکات "دابەزینێکی بەرچاو لە چالاکیی ئابووریدا، لە ڕێگەی ئابوورییەوە بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە چەند مانگێک دەخایەنێت".

دامەزرێنەر و بەرپرسی وەبەرھێنان لە کۆمپانیای تیودور ئینڤێستمێنت وتی، مێژوو نیشانی دەدات کە سەروەت و سامانە مەترسیدارەکان شوێنی زیاتریان ھەیە بۆ کەوتن پێش ئەوەی بگەنە خوارەوە".

جۆنز دەشڵێت، "پاشەکشەی ئابووری لە سەرەتاوە نزیکەی ٣٠٠ ڕۆژ دەخایەنێت،و بازاڕی بۆرسەش بە ڕێژەی ١٠٪ دابەزیوە، یەکەم شت کە ڕوودەدات نرخی کورتە کە بەرزبوونەوە ڕادەگرێت، و دەست بە دابەزین دەکات پێش ئەوەی بازاڕی بۆرسە بەڕاستی بگاتە خوارەوە."

ئەو وەبەرھێنەرە بەناوبانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر ئەستەمە بۆ بانکی فیدراڵی بتوانێت ھەڵاوسان بگەڕێنێتەوە بۆ ئامانجی ٢٪ی خۆی، بەشێکی بەھۆی زیادبوونی مووچەی زۆرەوە ھەیە.

بانکی ناوەندی لە مانگی ڕابردوودا بۆ سێیەم جار لەسەر یەک ڕێژەی سوودی بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرزکردەوەو رێژەی سودی گەیاندە  ٣.٢٥٪ .

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، پاشەکشەی ئابووری ئەگەر رووبدات "زۆر کەم دەبێت".

ھەروەھا کریستالینا جۆرجیێڤا لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "پێویستییەکی بەپەلە ھەیە بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری".