کۆشکی سپی ھاوکارییەکی تری ئێران بۆ ڕوسیا ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
کۆشکی سپی ھاوکارییەکی تری سەربازیی ئێران بۆ ھێزەکانی روسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراین ئاشکرا دەکات.
بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی ئەمریکا، بەڵگەی رەسمی و زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە ئێران ژمارەیەک پسپۆڕی سەربازیی رەوانەی نیمچە دورگەی کریما کردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی روسیادایە و بنکەیەکی گەورەی سەربازیی لێیە و لەوێوە ئاراستەی ھێرش و بۆردوومانەکانی سەر ئۆکراین دیاری دەکرێت.
کۆشکی سپی ئاشکراشیکردووە، ئەرکی ئەو پسپۆڕە سەربازییانەی ئێران لە نیمچە دورگەی کریما، ھاوکاریکردنی ھێزەکانی روسیایە لە چۆنێتی بەکارھێنانەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران بە روسیای فرۆشتووە و لە شەڕی ئۆکرایندا بەکاردەھێنرێن.
|