سەگەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەناوچوو

20/06/2021
سەگەکەی جۆ بایدن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بایدن و ھاوسەرەکەی لە راگەیەندراوێکدا ماڵئاوایی کردنیان لە سەگەکەیان راگەیاندوە و سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەردا نوسیویەتی ، "چامب" ماوەی ١٣ ساڵە ھاوڕێی ھەمیشەییمانە و لای تەواوی خێزانی بایدن خۆشەویست بوە.

ھەروەھا دەڵێت "ھەمیشە ھەستیار بوە بەرامبەر خۆشی و ناوخۆشییەکانمان ، بۆیە ھەرگیز لە یادی ناکەین" .
دوای ساڵانێکی دورودرێژ لە نەبونی ھیچ ئاژەڵێک لەناو کۆشکی سپی ، بایدن بوە ئەو سەرۆکەی ئاژەڵەکانی بردەوە ناو کۆشکەکە ، جگە لەو سەگە ، بایدن خاوەنی سەگێکی تریشە بەناوی "مەیجور" کە تەمەنی ٣ ساڵە و بە نیازە لە داھاتووشدا پشیلەیەک بەرێتە کۆشکی سپییەوە .