پەروەردەی عێراق: ھەر خوێندکارێک لە وانەی کوردی دەرنەچێت بە کەوتوو ھەژمارناکرێت

07/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی پەروەردەی عێراق کار بۆ پەراوێزخستنی زمانی کوردی دەکات، بەپێی نوسراوێکی ئەو وەزارەتە بڕیاریدراوە ھەر خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەکانی وانەی زمانی کوردی دەرنەچێت بەکەوتوو ھەژمارناکرێت، ئەو بڕیارەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوێکی رەسمی داوای لە وەزارەت کردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکەن.