زیاتر لە شەش ملیۆن کەس بێکارن لە عێراق

07/10/2022
دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەغداد خۆپیشاندان دژی دانەمەزراندنیا دەکەن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن کەس بێکارن و زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانیش بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ھێنراون بۆ عێراق.

یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق رایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیۆن کرێکار لە عێراق ھەن کە تەنھا ٦٥٠ ھەزاریان لە بیمەی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و کەمترین مووچەشیان ٣٥٠ ھەزار دینارە، جەختیشیکردووەتەوە، ماوەی ٥١ ساڵە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی لە عێراق ھەموارنەکراوەتەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکیشی تێدا نەکراوە.

راشیگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی ھێنراون بۆ عێراق کە زۆربەیان بەبێ ئاگاداری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھێنراون و لەناوخۆی عێراقیش زیاتر لە لە شەش ملیۆن کەس بێکارن.