وەزیری دەرەوەی ئێران: دەستدرێژی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ھەرێمەوە قبوڵ ناکەین
کوردسات نیوز
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەستدرێژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ھەرێمی کوردستانەوە قبوڵ ناکەن.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دوایین پێشھاتەکانی ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دوای چوار دەیە و سەرباری بەڵێنی بەردەوام و پابەندی ھەرێمی کوردستان، بەڵام خاکی ھەرێم دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەکاردەھێنرێت.
وتیشی نیگەرانن لە چالاکی و جموجۆڵەکانی گروپە نەیارەکانی ئێران کە لە ھەرێمی کوردستانن.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، تاران رێز لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەگرێت، بەڵام بەرگەی دەستدرێژییەکان ناگرن و ناتوانن قبوڵی بکەن.
|