ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک، گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژە یاسا دەکرێت کە دیارترینیان پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.
رۆژی دوو شەممەش جارێکی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکات، کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.
|