دەنگـ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت

07/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕۆژی یەکشەممە پارلەمانی کوردستان درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی خۆی دەخاتە دەنگدانەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسایەکی تریش دەکات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی یەک شەممەی داھاتووی بڵاوکردوەتەوە کە لە دوو تەوەر پێکھاتووە، یەکەمیان دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

تەوەری دووەمیش بەردەوامبوونە لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان)، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.