رەوتی حیکمە: ھیچ ناڕەزاییەکی نێودەوڵەتی لەسەر محەمەد شیاع سودانی نییە

07/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رەوتی حیکمە دەڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگی پشتیوانی گفتوگۆ دەکات و ھیچ ناڕەزاییەکی نێودەوڵەتیش لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نییە.

فادی شەمەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، ھەرچەندە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەکەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدر دادەنرێت، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بەھەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی بانگەوازەکەی دەکات بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی لە نێوان لایەنەکاندا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

وتیشی، کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەکات و ھیچ جۆرە ناڕەزاییەکیش نییە لەسەر محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.