تەرمی ٢٢ کۆچبەری رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی شەوی رابردووی یۆنان دۆزرایەوە

06/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی شەوی رابردووی یۆنان کە ١٠٠ کۆچبەری تێدابوو، تا ئێستا تەرمی ٢٢ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و زیاتر لە ٦٠ کۆچبەریش رزگارکراون لە ناویاندا ھاووڵاتی عێراقی ھەیە.

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی (کیسیرا)ی یۆنان، بەھۆی ھەڵکردنی بایەکی بەھێز خۆی کێشا بە بەردێکی گەورەی کەناراوەکە و تێکشکا و ژێرئاوکەوت.

بەپێی زانیارییەکان، تائێستا نزیکەی ٦٠ کۆچبەر لەو رووداوە رزگارکراون کە رەگەزنامەی عێراقی و ئەفغانیشیان تێدایە، ھەروەھا تەرمی ٢٢ کۆچبەریش دۆزراوەنەتەوە و ژمارەیەک کۆچبەری تریش بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە. 

بەھۆی خراپی رەوشی کەشوھەوا لە ناوچەکە تیمەکانی دەریاوانی یۆنان ناتوانن بەپێی پێویست گەڕان ئەنجام بدەن.