دوای داخستنی تونێلی دەربەندیخان لە سێ رۆژدا سێ رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە

06/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای داخستنی تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی، لەماوەی سێ ڕۆژدا سێ ڕووداوی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای شاخی بەرانان روویانداوە و دوو قوربانی لێکەوتۆتەوە، دواین قوربانیش، گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی عەرەب بوو کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شاخی بەرانان کەوتە خوارەوە.

 ھاتوچۆی دەربەندیخانیش لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رێگای ھاتنی بارھەڵگر لە سلێمانییەوە بۆ دەربەندیخان لە شاخی بەرانانەوە قەدەغەیە و تەنھا لە رێگای ناوتاق رێگەی پێدراوە.