عێراقییەکان لە پێشەنگی لیستی کڕیارانی خانووبەرەدان لە ئوردن لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا.

06/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھای فرۆشتنی خانووبەرە لە ئوردن بە ڕێژەی لەسەدا ٢٤ زیادی کردووە، ئاماری فرۆشتنی خانووبەرەش لەو وڵاتە لە نۆ مانگی رابردودا نزیکەی شەش ملیارو ١٣٠ ملیۆن دۆلار بووە.

داتاکانی وەزارەتی زەوی و رووپێوی ئوردن، ئاشکرایان کردووە کە عێراقییەکان بە بڕی ١٢٥ ملیۆن و ١١٠ ھەزار دۆلار لە پێشەنگی لیستی کڕیارە بیانییەکانەوەن، دوای ئەویش سعودییەکان بە بڕی ٦٨ ملیۆرن دۆلار وەبەرھێنانیان کردووە.

ھەروەھا سورییەکان لە پلەی سێھەمدا ھاتوون، بە بڕی ٢٢ ملیۆن ٢٦٠ ھەزار دۆلار.

قەبارەی فرۆشتنی خانووبەرە لە ئوردن لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٣٧% زیادیکردووە لەسەر بنەمای ساڵانە و گەیشتووەتە یەک ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.

داھاتی حکومەتی ئوردنی لە فرۆشتنی خانووبەرە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن دۆلار بەراورد بە ٢٠١٩ بەرێژەی لەسەدا ٤٨ زیادی کردووە.

بەمەبەستی ھاندانی بازاڕی خانووبەرە ئوردن بڕیاریدا باجی فرۆشتنی خانووبەرە بەڕێژەی لەسەدا یەک کەمبکاتەوە