قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێکیان داخست کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵ فرۆشتووە
کوردسات نیوز
لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە شەقامی ٣٠ی مەتری، مارکێتێکیان داخست کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵێکی ١١ ساڵ فرۆشتووە
بە پێی ڕێنماییەکانی قائیمقامیەت ، فرۆشتنی ھەریەکە لە جگەرەی ئەلیکترۆنی و خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە کحولیەکان بە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە و نابێت ھیچ فرۆشیارێک بە منداڵانی بفرۆشێت، ھەربۆیە لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێرییەکانیان زیاتر دەکەن بۆ ئەو مارکێتانەی کە نزیک ناوەندەکانی خوێندن جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن، تا ڕێگە بگرن لەوەی خوێندکاران ئەو جگەرانەیان دەستبکەوێت.
|