کازمی بڕیاریدا ٣٠٩ ملیار دیناری پارەی گەنی جووتیارانی ھەرێم خەرج بکات

04/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە مەراسیمی ژیان ئاوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند بڕیاری لەسەر خەجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان داوە.

بڕی ٣٠٩ ملیار و ١٠٦ ملیۆن و ٨٧٩ ھەزار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لای بەغدایە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بازرگانی لەلێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند" ئێمەش لە وتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بیستمان کە واژۆی لەسەر خەرجکردنی ئەو ٣٠٩ ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم داوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای واژۆکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێویستە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی بازرگانی عێراق، دواتر بە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان دەچنە بەغداو چەکی ئەو پارەیە وەردەگرن، ئنجا وەزارەتی بازرگانی ڕەوانەی بانکی ناوەندی لقی ھەولێری دەکات.

ھاوکات ئەوەشی دووپاتکردەوە بە گەیشتنی دەستبەجێ پاش رێکارەکان دابەشی دەکەن بەسەر ئەو جووتیارانەی کە پارەیان لای حکومەتی عێراقی بووە.