فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا
کوردسات نیوز
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری زاھیدانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژرا.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری زاھیدان و لە نزیک مزگەوتی (مەکی) شارەکە، عەلی موسەوی فەرماندەی ھەواڵگری سوپای پاسداران لەناو خۆپیشاندەرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
روونیشیکردەوە، گوللەیەک بەر سنگی عەلی موسەوی کەوتووە و بەھۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە شاری زاھیدان چەند چەکدارێک ھێرشیان کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازیی سوپا و ترس و دڵەڕاوکێیان دروستکردووە.
ھاوکات حسێن مودەڕس پارێزگاری سیستان و بەلوچستان بە ئاژانسی ھەواڵی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی، ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ی دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن.
|