ماوەی پێنج رۆژە تۆپخانەکانی ئێران سنوری برادۆست تۆپبارن دەکەن، ئەوەش زیانی زۆری بە گوندنشینانی ناوچەکە گەیاندووە، ھەر بەوھۆیەشەوە کەرتی پەروەردە لە سنورەکە پەکخراوە و چەند گوندێکش چۆڵکراون.