ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی عەبدوڵا حاجی سەعید تێپەڕدەبێت

28/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی"عەبدوڵا حاجی سەعید"یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی تێپەڕدەبێت،"عەبدوڵا حاجی سەعید" لەساڵی ١٩٤٨ لەگەڕەکی سەرشەقام لە سلێمانی لەدایکبووە و لە تەمەنی لاوێتیدا چووەتە ناو رێکخستنەکانی شۆرشی ڕزگاری کورد، لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن رژێمی بەعسەوە دوورخراوەتەوە بۆ سنوری پارێزگای سەماوە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ بەنەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی کۆچی دوایکرد.