بنکەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی پارەی کارەبا لە ناو بازاری شاری ھەڵەبجە کراوەتەوە

27/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بنکەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی پارەی کارەبا لەناو بازاری شاری ھەڵەبجە کراوەتەوە، بۆ کارئاسانی ھاووڵاتیان و لابردنی خەرجی زیادەیە لەسەر ھاووڵاتیان.

کردنەوەی ئەو بنکەیە لەسەر راسپاردەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی و  ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە بەھەنگاوێکی ئەرێنی دەزانن، داواشدەکەن مانگانە حکومەت پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا بگەڕێنێتەوە بۆ ماڵان، تاوەکو قەرزی حکومەت لەسەر ماڵان کەڵەکە نەبێت.