عەممار حەکیم: ھێشتا ھەڵوێستی سەدرمان بۆ روون نەبووەتەوە و نازانین چی دەوێت

27/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، ئێستا بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەیەکەوە نزیکن و داواشی کرد لە رێگەی بوونی متمانەی زیاتر بەیەکتری چارەسەری کێشەکان بکەن.

عەممار حەکیم لە دووەمین رۆژی دیداری رافیدەین لە بەغداد رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممەی پەرلەمانی عێراقدا دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان قبوڵکراو نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک لایەنەکانی دیکە تێبینیان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەیە و نایانەوێت چیتر ھەڵبژاردنەکان ببێتە ھۆی ناسەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا.

حەکیم وتیشی، ئێستا ھیچ گفتوگۆیەک لەنێوان چوارچێوە و سەدرییەکاندا نییە و ھێشتا ھەڵوێستی سەدریان بۆ روون نەبووەتەوە و نازانن چی دەوێت.