ھاووڵاتیانی خانەقین لە کەمی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە نیگەرانن

26/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

گرفتی کەمی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەچەند گەڕەکێکی قەزای خانەقین ھاوڵاتیانی نیگەرانکردووە، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی خانەقینیش دەڵێت، ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی کێشەی کەمئاوی بەھۆی کۆنی و بچووکی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەیە و تەنھا بە دروستکردنی پڕۆژەیەکی دیکە کێشەی بێئاوی لە گەڕەکەکان چارەسەردەبێت.