دوای ھەشت ساڵ گەنجێکی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکرا

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری خێزانێکی ئێزدی کە لە ١٤ کەس پێکھاتبون، چارەنوسیان دیار نەمابوو، بەڵام لە ئێستادا یەکێکی تر لە ئەندامانی ئەو خێزانە بەناوی"مازن" لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکراو لە سنوری ناحیەی سحێڵا لە سنوری رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێنرایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

 وتیشی، تائێستاش ٨ کەسی تر لە ئەندامانی ئەو خێزانە چارەنوسیان نادیارە، کەسوکاری داوا لەلایەن پەیوەندیدارەکان دەکەن ھاوکارییان بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی تری خێزانەکەیان.