خاوەن پشکەکانی پڕۆژەکانی ھەنگ سیتی و ڤار لە ھەولێر گردبوونەوە

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی تەواو نەکردنی پڕۆژەکانیان، خاوەن پشکەکانی ھەنگ سیتی و ڤار لە شاری ھەولێر گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش دەڵێت، مۆڵەت دەدەنەوە بە خاوەن پڕۆژەی ھەنگ سیتی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەی، ھەرچی پڕۆژەی ڤاریشە، مۆڵەتی لە شارەوانی وەرگرتووە و پەیوەندی بەوانەوە نییە.