گاتۆسۆ فێرۆنتینای جێھێشت

18/06/2021
رینۆ گاتۆسۆ یانەی فیۆرێنتینا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای تەنیا ٢٣ رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی ڕاھێنەرایەتی کردنی یانەی فیۆرێنتینا ، رینۆ گاتۆسۆ بەشێوەیەکی ڕەسمی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو .

گاتۆسۆ دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە یانەی ناپۆلی جێھێشت و پەیوەندی بە فیۆرێنتیناوە کرد .


فیۆرێنتینا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو گرێبەستەی ئیمزا کراوە بە رەزامەندی ھەردوولا ھەڵوەشێنراوەتەوەو وەرزی داھاتوو گاتۆسۆ ڕاھێنەری یانەکەیان نابێت و بە دوای راھێنەرێکی نوێدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ڤیۆلا بکات .


بە پێی راپۆرتە ھەواڵییەکان ناکۆکی نێوان گاتۆسۆ و ئیدارەی فیۆرێنتینالەسەر بازاڕی گواستنەوە بووەو راهێنەرەكە داوای كردووە سێرجیۆ ئۆلیڤێرای یاریزانی هێڵی ناوەندی پۆرتۆی بۆ بكڕن , بەڵام فیۆرێنتینا لەسەر نرخی یاریزانەكە رێكنەكەوتووە كە 20 ملیۆن یۆرۆ بووە .


ھەروەھا گاتۆسۆ داوای کردووە یاریزانی ئامادەی بۆ بکڕن کە پێویستی بەکات نەبێت بۆ خۆ گونجاندن بەڵام ئیدارەی یانەکە بەوەش رازی نەبوون و دواتر گاتۆسۆ داوای کردووە گرێبەستەکەی ھەڵبوەشێنرێتەوە .