سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

23/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەڵاحەدین دەمیرتاش، وەک ناڕەزاییەک دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە زیندان قژی تاشی و پەیامێکیشی بڵاوکردەوە.

باشاک دەمیرتاش، ھاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە بەندیخانەی ئەدیرنە زیندانی کراوە، لە تویتەر ڕایگەیاند، وەک ناڕەزاییەک دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ھەریەکە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و سەلچوق مزراکلی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لە زیندانەوە قژیان تاشی.