دانیشتوانی ئامێدی: ئەگەر نەوت دابەش نەکرێت پەنا بۆ داربڕینەوە دەبرێت

23/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دانیشتوانی قەزای ئامێدی داوا دەکەن پێش ھاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشبکرێت بۆ ئەوەی پەنا بۆ داربڕینەوە نەبرێت، ھاوڵاتیان و چالاکوانانی قەزاکە دەڵێن/ زستانی ناوچەکەیان سەختە و ئەگەر حکومەت بەزویی نەوتی سپی دابەش نەکات ھاوڵاتیان ناچار دەبن پەنا بۆ داربڕینەوە ببەن .