دوای ئەوەی بەشێک لە جگەری بە باوکی بەخشی، گیانی لەدەستدا

22/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەرمی ئەو ھاووڵاتییەی ھەولێر کە بەشێک لە جگەری بە باوکی بەخشی و گیانی لەدەستدا بەخاکسپێردرا. باوکی مامۆستا ئارام کەمال نەخۆشی جگەری ھەبوو و رەوانەی ھندستان کرا، مامۆستا ئارام بەشێک لە جگەری بەخشی بۆ ئەوەی باوکی چارەسەر وەربگرێت، بەڵام دوای شەش رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، مامۆستا ئارام گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاکسپێردرا.