لە خوێندنگەیەکی سلێمانی ١٠٠ خوێندکار تووشی سکچوون و رشانەوە بوون

22/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نزیکەی ١٠٠ خوێندکار لە خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستیی سلێمانی و پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکھێنا و سەردانی خوێندنگەکەیان کرد و سامپڵیانلەئاو و خواردنی کافتریای خوێندنگە وەرگرت.