وەزیری خوێندنی باڵا: تا ئێستا ٤٠٪ی خوێندکاران فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردوەتەوە
کوردسات نیوز
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ماوەی ١٠ ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دیاری کراوە بۆ ئەوەی خوێندکاران لەو ماوەیەدا فۆرم پڕبکەنەوە و تا ئێستا نزیکەی ٤٠٪ خوێندکاران فۆرمیان پڕکردوەتەوە .
ئەوەشی ڕاگەیاند پلانی باش داڕێژراوە بۆ ئەوەی خوێندکاران بێ بەش نەبن لە خوێندن و خوێندکاران بەشێوەیەکی بەرچاو وەربگیرێن.
سەبارەت بە داشکاندنی پارەی خوێندن ڕایگەیاند ٤٥٪ داشکاندن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە ئەھلیەکان و خوێندنی ئێواران و پاراڵێڵ کراوە ئەو داشکاندنەش بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
|