سەرۆکی پەرلەمان رەتیدەکاتەوە لێدوانی لەبارەی کۆبونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی دابێتە دەزگاکانی راگەیاندن
کوردسات نیوز
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ لێدوانێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دابێت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، رێواز فایەق لێدوانی بۆ ھیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و ئەوەی بە رەسمی بڵاوکراوەتەوە لە سایتی رەسمی پەرلەمان تەنیا ڕاگەیەندراوی رەسمییە سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە.
لە روونکردنەوەکەدا داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە پابەندی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانیان.
ئەو روونکردنەوەیە لە دوای ئەوە دێت کە چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە، گوایا رێواز فایەق پێی راگەیاندوون کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی رێککەوتوون نووسینەوەی دەستوور بە کۆدەنگی نیشتمانی بێت.
|