دژی بڕیارێکی پوتن خۆپیشاندان لە شارەکانی روسیا بەڕێوەچوو

22/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دژی بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ جوڵەپێکردنی ھێزی زیاتر لە جەنگی ئۆکراین، لە مۆسکۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەسیش دەستگیرکران.

شەوی رابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە شارەکانی روسیا بەڕێوەچوو، ھێزە ئەمنییەکانیش سەدان خۆپیشاندەریان لە ناوچە جیاوازەکان دەستگیرکرد. 

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان زیاتر لە  ھەزار و ٣٠٠ خۆپیشاندەر لە ٣٨ شاری روسیاوە دەستگیرکراون. 

ئەو بڕیارەی "پوتن" یەکەمین بڕیاری لەو جۆرەیە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە، کە ھێزی زیاتر جوڵە پێدەکات و دەبێت حکومەت پارەی زیاتر بۆ بەرھەمھێنانی چەک تەرخانبکات و ٣٠٠ ھەزار ھێزی یەدەگیش بانگھێشتدەکرێن.