ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات

22/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەک و پێشنیازە یاسایەک دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان دەکات و لە بڕگەی دووەمیشدا پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت. 

دوێنی پەرلەمانی کوردستان دوای ١٠ سەعات کۆبوونەوە، خوێندنەوەی دووەمی لەسەر پێشنیازە یاسای ھەمواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان تەواوکرد، کە لە ١٤ ماددە پێکھاتووە، لەنجە ئیبراھیم سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانیش لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی ساڵێکە کار لەسەر ھەمواری ئەو یاسایە دەکەن، ھیچ بڕگە و ماددەیەکی دژی بنەماکانی ئایین و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێدانییە.