بایدن ستایشی ئازایەتی ژنانی ئێرانی کرد
کوردسات نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ھاووڵاتیان و ژنانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران راگەیاند.
بایدن، لە وتەیەکدا لە لوتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کرد و رایگەیاند، پشتیوانی ھاووڵاتیانی ئازا و ژنانی ئازای ئێران دەکەن کە لە ئێستادا خۆپیشاندان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانیان.
وتیشی ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام بەھیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
|