کەسێک لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کوژرا

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەسێک لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک کوژرا، پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵە لەکاتێکدا ویستویەتی بچێتە نێو نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک لەلایەن دوو کەسەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوھۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بکوژەکان ھەڵھاتوون و ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.