وەزارەتی خوێندنی باڵا ٥ کورسی خوێندنی خۆڕایی بۆ وارسی شەھیدان تەرخاندەکات

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان و خوێندنی پارالێل و ئێواران، کورسی خوێندنی خۆڕایی بۆ وارسی شەھیدان تەرخاندەکات.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری شەھیدان رایگەیاند، لە خوێندنی بەرایی، بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی تایبەت، بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندیەتی ھەوڵیانداوە زۆرترین ئاسانکاری و خزمەت پێشکەش بە وارسی شەھیدان بکەن و دەرفەت و ھەلی خوێندنیان بۆ دەستەبەر بکەن.

رونیشیکردەوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی سێ ساڵە، لە ھەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسی بەخۆڕایی بۆ وارسی شەھیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.

ئەوانەشی لەسەروی ئەم پێنج کورسییە وەردەگیرێن بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شەھیدان کرێی خوێندنیان بۆ خەرجدەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لەسەر پێشنیازی وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دابینکردنی پێنج کورسی خوێندن بەخۆڕایی بۆ ھەر بەشێک بەردەوام دەبێت.


ا