لە چوار رۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ کورد لە رۆژھەڵات دەستبەسەرکراون

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، بۆ حەوت کوژراو و ٤٥٠ بریندار بەرزبووەوە.

دەربڕینی ناڕەزایی و رێکخستنی خۆپیشاندان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامی ھەیە.

بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە تەنھا رۆژی سێشەممە لانی کەم ٣ کورد بە تەقەی ھێزەکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە ١٦١یش برینداربوون و دەیان کەسیش دەستبەسەرکراون. 

کۆی گشتی قوربانیانیش لە رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ حەوت کوژراو و ٤٥٠ بریندار بەرزبووتەوە، کە کوژراوەکان لەشارەکانی دیواندەرە و سەقز و دێولان و ئورمیە و پیرانشار و کرمانشانن. 
ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ کوردیش لە ماوەی ٤ رۆژدا دەستبەسەرکراون، کە ناسنامەی نزیکەی ١٠٠ کەسیان ئاشکرابووە.