مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا .
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی ھەماھەنگی و یەکدەنگی کراوە لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
لایخۆشیەوە مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ھەر ھەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندوە .
|