خامنەیی: گەلی ئێران شکستیان بە ئامانجەکانی ئەمریکا ھێنا

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"عەلی خامنەیی" رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، گەلی ئێران لە ئەمریکا نەترسا و ئەوەش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە قبوڵکراو نەبوو.

"خامنەیی" لە وتەیەکیدا لەبەردەم ژمارەیەک لە سەربازە کۆنەکان لە تاران رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکان و سیاسەتمەدارانیان پلانی نوێی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان شکستپێھێنا و ئێران لە قۆناغی روبەڕوبوونەوە بەردەوام بوو.

وتیشی، گەلی ئێران لە ئەمریکا و پلانە تاکلایەنەکانی نەترسا و ھەموو ئامانجەکانیان شکستپێھێنا، ئەوەش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە قبوڵکراو نەبوو. وتیشی، وڵاتانی دوژمن ھەوڵیاندا لەدوای شۆڕشەوە فتنەی زۆر دروستبکەن، بەڵام شکستیانھێنا و پەنایان بردە بەر جەنگ لەڕێی عێراقەوە. 

"خامنەیی" باسی لەوەشکرد،جەنگی ئەوان جەنگێکی نێودەوڵەتی بووە و ئێستاش بەڵگەنامەکان ئەوە دەسەلمێنن. 

ئەوە دووەمین جارە "خامنەیی" لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا وتاری دەبێت و بە تەندروستییەکی باشەوە دەردەکەوێت، چونکە پێشتر رۆژنامەی "نیویوۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە تەندروستی "خامنەیی" باش نییە و سەرجەم کۆبوونەوە و چالاکییەکانی ھەڵوەشاندووەتەوە.